بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی وێنەو ڤیدیۆی هاوڵاتیان بەجلی فەرمیەوە بڵاوبكاتەوە ڕوبەڕوی سزایی دەكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە بڵاویكردەوە: ماوەیەكە كەسێك كە نەخۆشی بیركۆڵی هەیە بەناوی {محمد مستەفا كریم} لەسۆشیال میدیا بەكاردەهێنرێت و وێنە و ڤیدیۆی بەجلوبەرگی سەربازیەوە تۆمار دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەم كارە سەرپێچی یاسایە و لەمەودوا هەركەسێك بە جلوبەرگی سەربازیەوە ڤیدیۆی تۆمار بكات و بڵاوی بكاتەوە یان جلوبەرگی سەربازی بۆ دابین بكات ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسای دەكرێتەوە و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت بەپێی مادەكانی (٢٢٦ و ٢٦٠ و ٤٧ بڕگە ٣ و ٤٨ بڕگە ١ لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ساڵی ١٩٦٩ ی هەموار كراو).
ئاماژەی بەوەشكرد: داوا لە هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەوكارە لەڕوی مرۆڤایەتیەوە سەیری ئەو كەسە بكەن و نەبنە هۆكاری بەكارهینانی و عەزیەتدانی.