لە بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاگرێكی گەورە كەوتۆتەوەو تاوەكو ئێستاش هیچ زانیارییەك نییە لەسەر سووتانی دوكانەكان.
بەرگری شارستانی هەولێر لەڕێگەی چەندین تیمەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكەن.
تاكو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە، هاوڵاتی و خاوەن دوكانێكی زۆر لە شوێنی ئاگرەكەن و ژمارەیەكی زۆری دوكان سووتاون.