دەزگای دژە تیرۆری عێراق: سێ تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەزگای دژە تیرۆری عێراق: سێ تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری دەستگیركران

دەزگای دژە تیرۆر دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە ناوچە جیاجیاكان ڕاگەیاند.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-ی نیسان_ی 2024 دەزگای دژە تیرۆر، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوە كردووە، "لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هەماهەنگی و هاوكارییەكانی نێوان قارەمانانی دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، توانیمان یەكێك لە داواكراوەكان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەین"

باسی لەوەش كردووە، "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، دەزگای دژە تیرۆر توانیویەتی تیرۆریستێك لە قەزای ئەبوغرێبی پایتەختی بەغدا دەستگیربكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان یەكێك لە ئەندامانی چەتەكانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكەن".

لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، "دەزگای دژە تیرۆر توانی بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای بەسرە دەستگیر بكات".

 

هه‌واڵی گرنگ