وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: سەرۆککۆماری تورکیا پەیامی پشتیوانیکردنی بۆ سەرکردەکانی هەرێمی كوردستان نوێکردەوە.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەگەڵ وینستۆن پێتەر، هاوتا نیوزیلاندییەکەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە ئەنجامدا.
لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت بە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیادا بۆ هەولێر و بەغدا، هاکان فیدان رایگەیاند: دوای بەغدا، سەرۆککۆمارمان سەردانی هەولێری کرد و پەیامی پشتیوانیکردنی بۆ سەرکردەکانی هەرێمەکە نوێکردەوە.
فیدان ئاماژەی بەوەشكرد، دۆستایەتی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێکی زۆر نایابدان.