قائیمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری بەردانەوەی ئاوەوە هاوڵاتیانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان ئاگادار دەكەینەوە كە ئاگاداری خۆیان و جێگاکانیان بن بۆ ئەوەی سەلامەت وپارێزراوبن.
لە ئاگاداری نامەیەكدا قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان بەتایبەت گەشتیاران و ئەو کارگانەی لەسەر رووباری سیروانن دەکەینەوە، لەئەگەری زیادبونی داهاتی ئاو لەسەرەتای مانگی ئایارداو، بەهۆی باران بارین و ئەگەری سەرڕێژبوونی دەریاچەی دەربەندیخان لەچەند ڕۆژی داهاتودا.
ئاماژەیان بەوەشكرد، ئاگاداری هاوڵاتیانی نزیک رووباری سیروان دەکەین بەهۆی زۆری بەردانەوەی ئاوەوە ئاگاداری خۆیان و جێگاکانیان بن و بۆ ئەوەی سەلامەت وپارێزراوبن.