كوردیو
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕایدەگەیەنێت،"سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات".
ئاماژەی بەوەش كردووە،"سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
دەشڵێت،"پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان".
جێگەی باسە، ئێوارەی دوێنێ هەینی بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، لە ئاکامی هێرشەکەدا، چوار کرێکاری یەمەنی کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.