نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

بەهای دۆلار دابەزی و نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 600 دینارە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ـی نیسانی ساڵی 2024، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 600 دینارە، بەمەش بەراورد بە دوو رۆژ بەر لە ئێستا زیاتر لە هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیووە.

لایخۆشیەوە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 275 ملیۆن و 227 هەزار دۆلاری فرۆشتووە و خستۆتە بازاڕەوە كه‌ 261 ملیۆن و 37 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ بووه‌، 14 ملیۆن و 190 هه‌زار دۆلاریش له‌رێگه‌ی كاشه‌وه‌ بووه‌

 

هه‌واڵی گرنگ