وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایدەگەیەنێت، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان_ی 2024ی لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌كرێت.
ئەمرۆ دوو شەمە 5_ی ئایار_ی 2024 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بوودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی ئه‌نجامداون.
باسی لەوەش كردووە، بانكه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 9ی ئایار_ی 2024 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسان_ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی نیسان_ی 2024 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار_ی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
جێی ئاماژەیە تاوه‌كو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم دیارینه‌كراوه.