عێراق.. مامەڵە گوماناویەكانی سپیكردنەوەی پارەو هاوردەكردنی وەهمی كەمبووتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. مامەڵە گوماناویەكانی سپیكردنەوەی پارەو هاوردەكردنی وەهمی كەمبووتەوە

عێراق خەریكە شوێنەواری سزاكانی ئەمریكا لەسەر دۆلار تێدەپەڕێنێت و مامەڵە داراییەكان بە دۆلاری ئەمریكی بە ئاڕاستەی دروست هەنگاودەنێت.

رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی سعودی بڵاویكردەوە، هەڵوێستە فەرمیەكانی حكومەتی عێراق ئاشكرایدەكەن بەغدا نزیكە لە تێپەڕاندنی لێكەوتەكانی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ژمارەیەك لە بانكەكانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەڵێت: مامەڵە داراییەكان بە دۆلاری ئەمریكی بە ئاڕاستەی دروستدا هەنگاو دەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتێكدایە ماوەیەكی زۆرنیە لە واشنتۆن گەڕاوەتەوە لە دیدارەكانیدا بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكای بینیوە كە پێشتر سزایان بەسەر بانكە عێراقیەكاندا سەپاند بەوهۆیەوە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆوە بینی.

سودانی لە دیداری لەگەڵ یەكێتی بانكە عەرەبیەكان كە رۆژی سێشەممە كە لە بەغدا ئەنجامدرا ڕایگەیاند: لەكۆتایدا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی دەبێت خۆیان لەگەڵ واقیعی هەژمونی دارایی لە عێراق بگونجێنن بۆیە هاوكاربوون لە سوككردنی شوێنەواری مامەڵە گومان لێكراوەكان بە سپیكردنەوەی پارەو هاوردەكردنی وەهمیشەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ