دواجار نه‌وزاد هادی، پارێزگاری شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر سوكایه‌تی و لێدان له‌مامۆستاكه‌ی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هاته‌ده‌نگ و داوای لێبوردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مامۆستاكه به‌یاوه‌ری به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌ی سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێری كردووه .
لە ڕاگەیەندراوێکیدا پارێزگای هەولێر ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆیەی کە پەلاماردان و بێڕێزیکردنی دوو کەس بەرامبەر مامۆستایەکی هەولێر لە میانی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی رابردوو پیشاندەدات، نەوزاد هادی هەوڵیداوە سەردانی مامۆستاکە بکات و داوای لێبوردنی لێبکات بەڵام ئەمڕۆ مامۆستاکە بە یاوەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کردووە .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: نەوزاد هادی به‌ڵێنی به‌مامۆستاكه‌داوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ سزادانی ئەو دوو کەسە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بگیرێتەبەر.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکە پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو مامۆستایەی بێڕێزی پێکرا، جەختی لەوە کردووەتەوە كه، "ئه‌و ره‌فتاره نه‌شیاوه و ئه‌و بێڕێزییه له شكۆ و گه‌وره‌یی مامۆستا كه‌م ناكاته‌وه و رێگر نابێت له‌به‌رده‌وامبوونیان له‌خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى تازه".
م-ع-كانی