تۆپەكە لە گۆڕەپانی هەرێمە ، بەرەو سەربەخۆیـــی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆپەكە لە گۆڕەپانی هەرێمە ، بەرەو سەربەخۆیـــی

 

لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەكی دیكە لە هاوەڵەكانیان، گرژی و ئاڵۆزییەكان لە نێوان ئەمریكاو ئێران دا ڕووی لە هەڵكشان كردوەو ڕوداوەكە هەر بەوەوە نەوەستاوە، بەڵكو ئەو هێرشەی ئەمریكا كە لەناو خاكی عێراقدا ئەنجامیدا ئاڵۆزی لە نێوان عێراق و ئەمریكادا دروستكرد بەجۆرێك سەرۆكى حكومەتی كاربەرێكەرى عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران جگە لە كورد و سوننە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی داوای كردنەدەرەوەی هێزە بیانیەكان لە عێراق دەكەن.


ئەو داوایەی بەرپرسانی حكومی و حزبی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانیەكان لە عێراق پرسێكی چاوەڕوانكراو بوو، چونكە بەشی زۆرینەی ئەو كەس و كەسایەتیانەی لەگەڵ ئەو بۆچونەدان لە ژێر هەژمونی كۆماری ئیسلامی ئێراندان و ئێرانیش زۆر لە مێژە بە ئاواتی وەها دەرفەتێكە تاوەكو فشار بۆ كردنەدەرەوەی هێزەبیانیەكان لە عێراق بكات و بەو هۆیەوە وڵاتێكی دیكەی هاوشێوەی ئێران لەناوچەكە دروست ببێت كە هەم هەژموونی ئێرانی پێ زیاد دەبێت هەم كورد و سوننەی زیاتر پێدەچەوسێندرێتەوە.


لە وەها كاتێكدا كە بەرپرسانی ئەمریكا چەندین مەرجی قورسیان بۆ كشانەوەیان لە عێراق داناوە كە جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە لە مەحاڵ مەحاڵترە و لە ئەگەری وەها بڕیارێكدا، تۆپەكە دەكەوێتە گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان، ئەمریكا ناچار دەبێت بۆ مانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریكردن لە زیاتربوونی هەژموونی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر بكات و لەگەڵ ئەو ڕوداوانەشدا دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان ئاڵۆزی و كێشمەكێشمی ڕوداوەكانی ناوچەكەدا لەدایك دەبێت، ئەو كات دەبێتە هاوپەیمانێكی بەهێزی ئەمریكا لە ناوچەكەدا ئەمریكا 


بۆیە ئێستا هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی كورد دەڕوات و پێویستە بەرپرسانی هەرێم و حزب و لایەنە سیاسیەكان ئەو هەلە بقۆزنەوەو بەهۆیەوە كۆتای بە ناكۆكی ناوخۆیی و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی بهێنن و دەست لەناو دەست بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و نیشتیمان تێبكۆشن و بە وریایی و چاوكراوەی لە گۆڕانكارییەكان بڕوانن و هەوڵی بەهێزكردنی پێگەی هەرێم بدەن، تاوەكو خەونی سەدان ساڵەی میللەتێك بێتەدی كە خاوەنی خاك و ئاو و ئاڵای خۆیەتی و لەلایەن دوژمنان و وڵاتانی دراوسێوە ڕێگە نەدراوە ئەو دەوڵەتە لەدایك ببێت.

هه‌واڵی گرنگ