عێراق وڵاتێكه له‌سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه "عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه‌و كورد" ئه‌م سێ پێكهاته‌یه له‌عێراقدا به‌زۆر لكێنراون به‌یه‌كه‌وه نه‌ك به‌ره‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌مه‌ش وای كردووه تاوه‌كو ئێستا ململانێكانی نێوانیان به‌رده‌وام بێت به‌شێك له‌م هۆكاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌لانی عێراق باجی ململانێكان بده‌ن و كه‌متر هه‌ست به‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ن .
له‌ساڵی (2003)ه‌وه كه‌ڕژێمی به‌عس هه‌ره‌سی هێنا هاونیشتمانیانی عێراق خه‌ونی بهدینههاتوویان زۆربوو به‌نیازی ژیانێكی شه‌ره‌ف مهندانهتربوون به‌هیوا بوون ئیتر ده‌یان ده‌رگاو ده‌روازه‌ی نوێ به‌روویاندا بكرێته‌وه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆش گوزه‌رانی ،به‌ڵام له‌به‌ره‌نجامی نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی دڵسۆزانه بۆگه‌لانی عێراق وڵاتی گه‌یانده تونێلێك كهڕۆشنایی پێویستی تێدانه‌بێت و ئهوسهریشی دیار نه‌بێت.
نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی خه‌مخۆری ناوخۆوحكومهتێكی مه‌ده‌نی و پرۆفیشناڵ و په‌رله‌مانێكی كارا‌و گاریگه‌ر بارودخی عێراقی رۆژبهڕۆژخراپتر كرد.
سه‌ڕه‌رای ئه‌م هه‌موو بۆشاییانه ململانێكانی ئێران و ئه‌مریكا له‌عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌یبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی لاواز كردلهجیاتی ئه‌وه‌ی حكومرانی به‌عه‌قڵێكی عێراقیانه بۆ عێراقی یه‌كان بكرێت كه‌وتنه شه‌ڕی بهوهكهلهت ، ئه‌وه‌نده‌ی تر عێراق به‌ره‌و كه‌ناری نائارامی رۆیشت ئێستا ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌رۆك وه‌زیرانێك بۆ عێراق دابنرێت ده‌بێت ئه‌مریكیه‌كان و ئێرانیه‌كان و شیعه‌و سونه‌و كورد‌و خۆپیشانده‌ران قبوڵی بكه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌جیاتی پلان و پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وڵات ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ریكی رازیكردنی ئه‌م پێكهاتانه بێت .
بۆیه ئێسته كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌یانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عێراقدا مامه‌ڵه بكه‌ن نه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا كه‌ئه‌مه‌ش به‌زیانی عێراق وعێراقیهكاندا ده‌شكێته‌وه ، ئه‌م وڵاته چه‌ندین ساڵه وزه‌و توانا دارایی و مرۆییه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیقلمی و نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌رئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌م وڵاته پڕخێره لهكانزاو ده‌یان سه‌روه‌ی گرانبه‌ها گه‌شه‌نه‌كات و ئاوه‌دانی پێوه‌دیار نه‌بێت و ئارامی تیایدا میوان بێت و خۆش گوزه‌رانیش له‌نزمترین ئاستا بێت ، هه‌موو ئه‌مانه سته‌مێكه له‌گه‌لانی عێراق ده‌كرێت له‌به‌رئه‌نجامی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی دادپهروهرو سه‌ركرده‌ی دڵسۆز‌و وازنه‌هێنان له‌حوكمی مه‌زهه‌بی و تایه‌فه‌گه‌ری و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت و پێشخستنی په‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و كه‌سیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كانی وڵات .