مێسجە هەستیارەکە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێسجە هەستیارەکە

 

لە خۆپیشاندانەكانی ماوەی ڕابردوو لە دەربەندیخان و ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای كفری و ناوەندی پارێزگای سلێمانی كاتێك گوێت لە هوتاف و دروشمەكان و لێدوانەكانی خۆپیشاندەران دەبوو جگە لە لە داواكردنی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ و لابردنی كەرەنتینە و كردنەوەی دوكانیەكانیان گوێ بیستی كۆمەڵێك دروشمی وەك (دەسەڵات بیست و نۆ ساڵە درۆ لەگەڵ میللەت ئەكات ، ئەمانە دزو مافیان داهاتی ژێر زەوی سەرزەوی ئەم هەرێمەیان دادۆشی ، بڕوخێ دز ، ئەم دەسەڵاتە بەزەبری هێز و ڕاپەڕین نەبێت ناڕوات ، ئەمانە بەزەبری هێز هاتوون و پێویستە بە زەبری هێزیش بڕۆن ، ئەمانە لە ڕژێمی بەعس بەهێزترنین ، چۆن دوێنی دژی بەعسیەكان ڕاپەڕینمان كرد بەرامبەر ئێوەش دەیكەین..... ) ئەمانە و چەندین دروشمی تر لە خۆپیشاندانەكان گوێبیست دەبوین ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە لە خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەكانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ناو بە ناو ئەم جۆرە هوتافانە دەبیستران .
ئەگەر بە ووردی بە دیقەتەوە شیكاری بۆ ئەم دروشم و لێدوانانە بكەین هەست دەكەین كۆمەڵێك مێسجی هەستیار لە پیشتی هەموو ئەم دورشمانەوە خۆی حەشارداوە و ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەكرێت بەخۆیان بزانن یاخود نا:
یەكەمیان: نەمانی متمانە لە نێوان هاونیشتمانیان و دەسەلات بەئەندازە یەك حكومەت یاخود دەسەلاتداران هەر بڕیارو پەیامێك بڵاودەكەنەوەو هەر بەڵێنك بە هاولاتیان دەدەن ،نەك هیچ ئومێدێكی لەسەر هەڵناچنن ، بەڵكو بە ناڕاستی لەقەڵەم دەدەن هەرچەندە ئەگەر لە واقعدا ڕاستیش بێت ، ئەمەش لە دەرنجامی ئەو ماوە زۆرەی حوكمڕانیان كە سەدان و هەزران لێداوانی ناڕاست و بەڵێنی قەبەقەبە و بێ بنەمایان بە هاونیشتمانیان داوە وجێبەجێیان نەكردووە .
دووەمیان: سەقفی داواكاری هاوڵاتیان دابینكردنی موچە و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی تێپەڕاندوەو بەجۆرێك لە جۆرەكان داوای گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی و ڕۆیشتنی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا و شێوازی حوكمكردنیان دەكەن ، چونكە وەك لە خاڵی یەكەم ئاماژەم پێدا بێ ئومێدی وبێ متمانییەكی تەواو لە نێوان هاونیشتمانیان بەرامبەر بە دەسەڵات هەستی پێدەكرێت 
سێهەمیان: بەشێكی زۆری هاونیشتمانیان چیدی بە تەوجیه و ئاڕاستەی حیزبەكانیان ناجوڵێنەوە ، بەڵكو ئەوەی ئاڕاستەیان دەكات ماف و ئامانجە هاوبەشەكانیانە ، چونكە ئەوەی دەسەلاتداران لەماوەی بیست و نۆساڵی ڕابردوو بەرامبەر بە گەل ئەنجامیان داوە لە گەندەڵی و بردنی پارە و ...هتد ، هەموان لێی زەرەرمەندن . 
چوارەمیان:پێیان وایە تاكە ڕێگەی گۆڕانكاری لە هەرێمدا بریتیە لە ڕاپەڕین و دەركردنی ستەم كاران بە زەبری هێز كە ئەمەش لە دەرئەنجامی ئەو بێ ئومێدی و بێ متمانەییەی كە تووشی هاوڵاتیان بووە بەرامبەر بە دسەڵات و لەدەرئەنجامی دەستەوسانی حكومەت لە ئاسات چاكسازیەكان بە هۆی دووحیزبی دەسەڵاتەوە .
لێرەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم كە مێسجە زۆرهەسیارەكە لە خاڵی چوارەم خۆی دەبینێتەوە چونكە لەم هەرێمەدا زۆرن ئەو هاونیشتمانیانەی پێیان وایە خۆپیشاندان وەك میكانزمێكی گرنگ و سەردەمیانە بۆ داواكردنی مافەكان هیچ گۆڕانكارییەك ناكات جگە لە ماندووبوون و خۆهیلاك كردن ئاكامێكی ئەو تۆ نادات بەدەستەوە ، 
وە زۆریشن ئەو كەسانەی كە پێیان وایە تاكە ڕێگە و دەلاقە بۆ گۆڕانكاری و بە دەستهێنانی مافەكانی مافخوران تەنها و تەنها بریتیە لە ڕاپەڕین و دەركردنی ستەمكاران بە زەەبری هێز. چونكە پێیان وایە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندان بەڕێگە و شێوازی مەدەنی كرا بەڵام دەرئەنجامێكی ئەوتۆی نەدا بەدەستەوە ، بەڵكو لە جێگەی وەڵام دانەوە خۆپیشاندەران كەوتنە بەرشاڵاوی ڕەشبیگیری و لێدان و كوشتن و سوتانی سەیارەكانیان و تەنانەت بە گاڵتەپێكردنەوە پێیان دەوترا (دەبۆخۆتان هەڵپەڕن چ دەكەن بكەن ... )
ئەم جۆرە لەهاونیشتمانیان لە وڵاتی ئێمە لە دەرئەنجامی ئەو هەموو ستەمەی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە میللەتی خۆیان لە بیست و نۆ ساڵی ڕابردوو ئەنجامیان داوە و لەدەرئەنجامی سیاسەتی سەركوت كردن بە زەبری هێز و بازوو لەلایەن دەسەلاتدارانەوە هیچ ئومێدێكیان بە گۆڕانكاری و بە دەستهێنانی مافە خوراوەكانیان بە ڕێگەو شێًوازو میكانیزەمە مەدەنیەكان نەماوە و تەنهاو تەنها ڕاپەڕین و زەبری هێز بە تاكە ڕێگە دەبینن .
لە كاتێكدا هەڵبژاردنی ئەم ڕێگەیە بۆ گۆڕانكاری و دەستەبەركردنی مافەكان ڕێگەیەكی خەتەرناكە و ڕەنگە دواجار ئاكامێكی زۆر خراپ بدات بە دەستەوەو تەڕوپووش بەیەكەوە بسوتێت و ئەوەی كە چەندین ساڵە میللەت بەخوێن و بە وەستانەوە بەرامبەر زەبرو زەنگی ڕژێمەكانی پێشوو بەدەستی هێناوە لە بەین بچێت .
بۆیە لێرەدا پێوێستە دەسەڵات لە هەرێم باش ئەم پەیامەی پێگەیشتبێت وجەماوەر نەگەیەنێتە ئەو بڕوایەی كە ڕاپەڕین و هەڵگرتنی چەك بەرامبەریان بە تاكە ڕیگە ببینن ،چونكە دواجار ئاكامی ئەمە نەبۆخۆیان و نەبۆ میللەت باش نابێت و تەواوی میللەتی كورد لە هەرێم و پارچەكانی تری كوردستان زەرەرمەند ئەبێت و تەواوی دەسكەوتەكان لەبین دەچێت .

بۆیە لێرەوە پێویستە دەسەلاتداران بەئاگا بێنەوە ئەگەر دەیانەوێت بەردەوام بن لە حوكمڕانی كردنی ئەم هەرێمە و ئەزموونەكەشمان پارێزراو بێت هەرچی زووترە بەدەم داواكاریەكانی خۆپیشاندەران و هاونیشتمانیانەوە بچن و داواكاریەكانیان لە دابین كردنی موچە و تەواوی خزمەتگوزاریەكانی تر بۆ هاونیشتمانیان دابین بكەن ، 
ئەگەر ئەمە ناكەن دەبێت دڵنیابن سەقفی داواكاری هاونیشتمانیان تەنها لە دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان ناوەستێت و سەردەكێشێت بۆ داواكاری گۆڕینی سیستەمی حكومڕانی و تاكە ڕێگەش بۆ ئەم گۆڕانكاریە لە چوارچێوەی ڕاپەڕین دا دەبیننەوە .چونكە وەك دەبینن هاونیشتمانیان لە ئێستە دا هێندە توڕەن بە هۆی بڕینی قوتی ڕۆژانەیان و پێشێلكردنی مافەكانیان و ئەو گەمە ناشرینانەی دەسەڵات هەر ڕۆژەو بە شێوازێك و لە ژێر ناو و بەرگی جیاوازجیاوازدا بەرامبەر هاونیشتمانیان ئەنجامی ئەدات دواجار دەتەقێتە وە و سەری خۆیشیان و میللەتیش دەخوات .
دواجاریش بەرپرسیاری یەكەم و كۆتایی لە ڕوودانی هەر دۆخێكی نەخوازراو دەسەڵات دارانن نەك هاونیشتمانیان ، چونكە هاونیشتمانیان لە ماوەی بیست و نۆساڵی ڕابردوو بەرامبەر دەسەڵات تەواو لەسەرخۆ بوون و ئەركی خۆیان بەجێهێناوەو هەمیشە لە خەمی ئەزموونەكەوەستكەوتەكانی بوون .

 

هه‌واڵی گرنگ