مان یو ئەستێرەكەی ڕیاڵی كردۆتە ئامانج
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مان یو ئەستێرەكەی ڕیاڵی كردۆتە ئامانج

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس ئاشكرایكردوە، دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد نەیتوانی تواناكانی سانچۆی یاریزانی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند بە دەستبهێنێت، لە ئێستادا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات لە جێگەی ئەو یاریزانە ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كردوە كە بەهۆی زۆری نرخی جادۆن سانچۆوە، شەیتانە سورەكانی ئینگلتەرا بێهیوا بون لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە و لە ئێستادا دەیانەوێت گاریس بەیڵ بۆ جێگەی ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
گواستنەوەی بەیڵ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئاسانترە، چونكە ئەو یاریزانە لە هەوڵی ئەوەدایە ڕیزەكانی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت و لە لایەكی دیكەشەوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە روی داراییەوە نابێتە فشار بەسەر یانەی مانچستەر یونایتدوە.

هه‌واڵی گرنگ