داهاتویەكی خراپ چاوەڕێی سوارێز دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهاتویەكی خراپ چاوەڕێی سوارێز دەكات

 

دوای ئەوەی ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند كە لویس سوارێز لە دەرەوەی پلانەكانییەتی ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆتی بەهۆی سوور بوونی سوارێز لەسەر مانەوە لە بارسێلۆنا پێشبینییەكی زۆر خراپی بۆ داهاتووی سوارێز خستوەتە ڕوو.
ڕۆژنامەی سپۆرت لەمبارەیەوە ئاماژەی كردوە كە كومان دوای ئەوەی سوارێزی لە یاری ناستیك دوور خستەوە زەنگی مەترسی بۆ یاریزانە ئۆرۆكواییانەكە لێدا بەوەی كە هەر لەدەروەی پلانەكانی ئەو دایە و پێویستە بڕوات، لە كاتێكدا سوارێز شەڕی مانەوە لە بارسا دەكات و بێ هیچ كەم و كوڕییەكیش مەشقەكانی ئەنجام دەدات، تا بیروڕای ڕاهێنەر و كارگێڕی بگۆڕێت، بەڵام هەمووی بێ سوودە و ئەوان دەیانەوێت سوارێز لەسەر شێوازی ڕاكیتیچ بڕوات بێ ئەوەی داوای دوا بەشی پارەی گرێبەستی خۆی و خەڵاتەكانی بكات، ئەوەش سوارێز بە توندی ڕەتی دەكاتەوە.
لە كۆتایی بابەتەكە هاتوە كە ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیەی ئێستا بڕوات و سوارێز هەر خۆی لە بارسێلۆنا بهێڵێتەوە ئەوا كومان ناچار دەبێت بەهەمان شێوە مامەڵەی زێدان لەگەڵ گاریس بەیل لەگەڵ سوارێز بكات و لە تەواوی یارییەكانی ئەم وەرزە سوارێز لەسەر كورسی یەدەگ و لەنێو شوێنی تایبەت بە هاندەران ببینین، بەم شێوەیەش یاریزانەكە بە تەواوی وێران دەبێت و ئاستی دادەبزێت.

هه‌واڵی گرنگ