پێرلۆ دوپاتیکردەوە کە ئامانجی تیپەکەى بەدەستهێنانی دەیەم نازناوی خولی ئیتاڵییە لەسەر یەک.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی سکاى سپۆرتی ئیتاڵی ، پێرلۆ رازی بونی خۆی لە پێکهاتەى تیپەکەى پیشاندا گەر هێرشبەرێکی نوێی بۆ بکڕن.
وتیشی: سەرەراى ئەوەى ماوەیەکی کەممان لەبەردەمدا بوو بۆ راهێنان کردن بەڵام یاریزانەکان بە باشی بەرامبەر یانەى نۆڤارا یارییان کرد.
پێرلۆ رایگەیاند: ئەو راهێنەری یۆڤانتۆسەو بە دڵنیاییەوە هەر کەسێک ئەو پۆستە وەربگرێت دەبێت بردنەوە بەدەست بهێنێت.
ئاماژەى بەوەشدا کە ئامانجی سەرەکی ئەو بەدەستهێنانی نازناوی دەیەمی خولی ئیتاڵییە لەسەر یەک و دواتر هەوڵ بۆ نازناوەکانی تر دەدەن.