نیمار بۆ حەوت یاری ڕادەگیرێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیمار بۆ حەوت یاری ڕادەگیرێ

نیمار دا سیلڤا هەڕەشەى ڕاگرتنى بۆ حەوت یارى لەسەرە و ئەگەریش هەیە ئەلڤارۆ گۆنزالێس بەهۆى ڕەگەزپەرستییەوە ١٠ یارى ڕابگیرێت.
لە یارى کلاسیکۆى نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا لە هەفتەى سێیەمى خولى فەڕەنسا، کە مارسیلیا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە، بەهۆى توندوتیژییەوە لە خولەکەکانى کۆتایى یارییەکەدا پێنج یاریزانى لە هەردوو تیپ کارتى سوریان وەرگرت، کە یەکێکیان نیمارى هێرشبەرى پاریس بوو.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نیمار هەڕەشەى ڕاگیرانى لەسەرە بۆ حەوت یارى بەهۆى کارتە سورەکەی و لێدانى لە ئەلڤارۆ گۆنزالێسى یاریزانى مارسیلیا.
هەروها باس لەوەش دەکەن، ئەگەر هەیە گۆنزالێس بۆ ١٠ یارى ڕابگیرێت، لەکاتێکدا گەر تۆمەتى ڕەگەزپەرستى بەسەردا ساخبێتەوە.
نیمار لە دواى یارییەکە ئاشکرایکرد، گۆنزالێس وشەى ڕەگەزپەرستى بەرامبەر بەکارهێناوە و پێى وتووە مەیمونى پیس و ڕەشى نەعلەتى.
نیمار لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، کە زۆر بەداخە بۆ ئەوەى نەیکێشاوە بە دەموچاوى ئەلڤارۆ گۆنزالێسدا لە یارییەکەدا.

هه‌واڵی گرنگ