پێكانی بەكۆمەڵ ڕیاڵ مەدریدی گرتوتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێكانی بەكۆمەڵ ڕیاڵ مەدریدی گرتوتەوە

جارێكی دیكە پێكان بەرۆكی یاریزانانی ریال مەدریدی گرتەوە، ئەمجارە دوای گەڕانەوە و دەستپێكی مەشقەكان زێدانی ڕاهێنەری یانەكە 9 یاریزانی لە یارییە دۆستانەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر خیتاڤی دوور خستوەتەوە
ماڵپەڕی دیفنسا سێنترال بڵاویكردوەتەوە كە زێدان زۆر نیگەرانە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە پێكانە و دەترسێت ئەمڕۆ یاریزانی دیكەش لە یاری خیتاڤی تووشی پێكان ببن، بەگوێرەی هەواڵەكە یارییەكەی ڕیال مەدرید لە میانەی خۆئامادەكارییەكانی یانەكەیە و لە تەلەفزیۆن پەخش ناكرێت، بەلام زێدان لەم یارییە هەر یەكە لە (هازارد، بەیل، ڤاسكوێز، ئۆدیگارد، ئاسنسیۆ ، ئیسكۆ ، ڕیگیلۆن، ماریانۆ ، یۆڤیچ)ی بەهۆی پێكان لە یارییەكە دوور خستوەتەوە.
لەكاتێكدا زیزۆ بۆ یارییەكە ئەم یاریزانانەی بانگهێشت كردوە لەم یاریزانانەی خوارەوە پێك هاتوە
( كۆرتوا ، لۆنین، ئالتۆب ، كارڤەخال، ئۆدەریزۆلا، ڕامۆس ، میلیتاو، ڤاران ، ناچۆ، میندی ، مارسلیۆ، كرۆس، ڤاڵڤیردی ، كاسیمیرۆ، مۆدریچ، مایۆرال، بنزیمە، ڤینسیۆس، رۆدریگۆ، گۆتیرز، مارفن، لاتاسا، هیرناندیز، بلانكۆ ، ئاریاس).

هه‌واڵی گرنگ