یانەی داهاتوی گاریس بێڵ ئاشكرابوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی داهاتوی گاریس بێڵ ئاشكرابوو

گاریس بەیڵ یاریزانی وێڵزی یانەی ریاڵ مەدرید لەکاتی گواستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا، دوا بڕیاری خۆی لەسەر گەڕانەوەی بۆ پریمەرلیگ داوە.
ڕۆژنامەی موندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە گارێس بەیڵ ڕازیبوە لە مێركاتی ئەم هاوینەدا بەرەو مانچستەر یونایتد جوڵە بكات.
شەیتانە سورەکان گاریس بەیڵیان وەک جێگرەوەیەك دانا، دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی جادۆن سانچۆ، بەهۆی ئەو بڕە پارە زۆرەی بروسیا دۆرتمۆند داوای دەكرد، چونكە دۆرتمۆند بۆ پەسەندکردنی ڕۆیشتنی سانچۆ کە یونایتد ڕەتیدەکاتەوە، دەیانەوێت زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیان دەستبكەوێت.
ئەوەی قەیرانی بۆ گواستنەوەی بەیڵ دروستكردوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بەزی موچەكەیەتی كە ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام پێدەچێت ریاڵ مەدرید بەشێكی موچەی ئەو یاریزانە بدات لە پێناو ئەوەی یانەكە جێبهێڵێت.
مان یونایتد دەیەوێت سەرەتا بە خواستن ئەو یاریزانە وێڵزییە بۆ ماوەی ساڵێك بگوازێتەوە، لەگەڵ مافی كڕینەوەی ئەو یاریزانە.

هه‌واڵی گرنگ