كەمێك پیش ئێستا ڕیاڵ گۆڵبارانی خیتافی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەمێك پیش ئێستا ڕیاڵ گۆڵبارانی خیتافی كرد

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریدا بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی لالیگا، یانەی ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر یانەی خیتافی بەدەستهێنا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە یەکەم و دوایین یاریی ئامادەکاریدا بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی لە وەرزی نوێدا، ریال مەدرید لە یاریگەی ئەلفرێدۆ دیستیفانۆ میوانداریی یانەی خیتافی کرد و یارییەکەی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا هیچ یاریزانێکی نەکڕیووە، بەڵام مارتن ئۆدیگاردی گەڕاندووەتەوە کە لەم یارییەدا بەشداریی نەکرد.
لۆس بلانکۆس رۆژی 20ـی ئەم مانگە، یەکەم یاریی خۆی لە وەرزی نوێی لالیگادا ئەنجامدەدات، کاتێک روووبەڕووی یانەی خیتافی دەبێتەوە.
یارییە دۆستانەکەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و خیتافی دوور لە چاوی میدیای بەڕێوەچوو و هیچ وردەکارییەک لەلایەن هەردوو یانەوە لەبارەی یارییەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ