بارسا ئەمشەو یاری هەیە و سوپڕایز ئەخاتە پێكهاتەكەیەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسا ئەمشەو یاری هەیە و سوپڕایز ئەخاتە پێكهاتەكەیەوە

 

یانەی بارسێلۆنا یارییەکی دیکەی ئامادەکاری بۆ چوونە نێو رکابەرییەکانی وەرزی نوێی لالیگا ئەنجامدەدات.
ئەمشەو کاتژمێر 20:00 یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگەی یوهان کرۆیف ئارێنا، میوانداریی یانەی جیرۆنا دەکات، بۆ تاقیکردنەوەی پێکهاتەکەی بەر لەوەی دەست بە یارییەکانی بکات لە لالیگادا.
بەپێی میدیای ئیسپانیا، لە یارییەکەی ئەمشەودا لویس سوارێز بەشداری دەکات، دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا یاریی نەکرد، بەشداریکردنیشی لەکاتێکدایە کە میدیای ئیسپانیا دەڵێت، ئەو یاریزانە لە یانەکە دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا رۆناڵد کۆمان، بیرۆکەی خۆی لەبارەی ئەو یاریزانەوە گۆڕیووە و دەیەوێت پشتی پێببەستێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر بارسا، لە یاریی یەکەمیدا لەژێر سەرپەرشتی کۆمان بە 3-1 لە خیمناستیک دێ تراگونای بردەوە، رۆژی 19ـی ئەم مانگەش لە جامی خوان گامبەر، یارییەکی دیکە بەرامبەر یانەی ئێڵچی ئەنجامدەدات.
یەکەم یاریی بارسێلۆنا، لەم وەرزەی لالیگادا رۆژی 27ـی مانگ دەبێت، کاتێک لە یاریگەی خۆیدا و لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمدا میوانداری یانەی ڤیاریال دەکات.

هه‌واڵی گرنگ