لەیارییەكانی گەڕی دووەمی پاڵاواتنی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و كۆڵۆمبیا یەكسانبوون.
جیڤیرسۆن لێرما گۆڵی یەكەمی بۆ هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا تۆماركرد كە میوان بوو لەیارییەكەدا ، بەڵام لە خولەكی (38) بە لێدانی سزا ئارتورو ڤیدال گۆڵی یەكسانبوونی بۆ هەڵبژاردەی چیلی تۆماركردەوە.
پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش بە دوو خولەك ئەلێكسیس سانچێز گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بۆ چیلی دژی كۆڵۆمبیا تۆماركرد.
یارییەكە خەریكبوو كۆتایی پێبێت ، بەڵام لەدواین خولەك رادامێل فالكاو گۆڵی یەكسانبوونی بۆ كۆڵۆمبیا تۆماركرد و لە دۆراندن رزگاریان بوو.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی چیلی خۆی كردە خاوەنی یەك خاڵ و پلەی حەوتەمی گرتووە ، هەرچی كۆڵۆمبیایە بە 4خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە.