هەولێر بە پێنج گۆڵ لە ئەلقاسمی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر بە پێنج گۆڵ لە ئەلقاسمی بردەوە

 

دوای هەشت یاری لە چاوەڕوانی لە جەولەی 22ی خولی نایابی عێراق یانەی هەولێر بردنەوەی پێنجەمی لەم وەرزەی خولەكە تۆمار كرد كاتێك لەسەر یاریگای دهۆك بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە قاسمی بردەوە.

هەر لەگەڵ دەست پێكی یارییەكە لەخولەكی دوو ئاكام هاشیم گۆڵی یەكەمی هەولێری تۆمار كرد، پاشان شوان مامۆ لەخولەكی 15 گۆڵی دووەمی تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 62 بارزان شێرزاد گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد،ئەمجارەیان شێركۆ كەریم بەلێدانی سزا لەخولەكی 74 گۆڵی چوارەمی تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 78 گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش هەولێر بووە خاوەنی 24 خاڵ بۆ پلەی 13می ریزبەندی سەركەوت.

 

هه‌واڵی گرنگ