زانیاری زۆر گرنگ بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له‌ وه‌رزی زستان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری زۆر گرنگ بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان له‌ وه‌رزی زستان

لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا كۆمەڵێك كار پێویستە لەسەرت بۆ ئۆتۆمبێلەكەتی بكەیت و بایەخێكی جیاوازی پێ بدەیت بەم جۆرەی خوارەوە:

1/ پێویستە پشكنین بۆ تایەكانت بكەیت و ئەگەر درزی تێدابێت یان سوابێت پێویستە بیگۆڕیت.

2/ پێویستە پشكنینێكی ورد بۆ سیستەمی ئەكزۆزی ئۆتۆمۆبێلەكەت بكەیت، چونكە ئەگەر كونی تێدابێت ئەوا دەشێت دوكەڵی پیس بگەڕێتەوە ناو مەكینە و ناوەوەی ئۆتۆمۆبێلەكەت و لەبەرئەوەی لە زستاندا جامەكان دادەخەیت مەترسیدارە.

3/ پێویستە دڵنیا بیت لە گۆڕینی ڕۆژنی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەت ، چونكە لە وەرزی زستاندا رۆن زۆر گرنگە و نابێت كەم یان پیس بێت و لەو وەرزەدا زۆر پێویستت بەو پشكنینە دەبێت.

4/زۆر پێویستە تایەی نوێ‌ بۆ وەرزی زستان بەكاربهێنرێت، بەشێوەیەك هێڵی تایەكان دەبێت حەوت میلیمەتر بێت بۆ خێرایی 80 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، بەڵام كاتێك هێڵی تایە بگاتە 1.6 میلیمەتر، ئەوا لەخێرایی 50 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا لەسەر رێگەی تەڕ وەردەگەڕێت.

5/پشكنینی فڵچەی شوشە و سستمی گەرمی و لایتی پێشەوە بكەیت.

6/ پاراستنی ژمارەی بەهاناوەچوون، لەكاتی هەر گرفتێكدا تا ژمارەی پێویستی بەهاناوەچوونت لەبەردەستدا بێت تابزانیت چ ڕێگەیەك بگریتە بەر.

7/ دڵنیابوونەوە لە پاتریی ئۆتۆمبێل، تەكنیككارەكانی ئۆتۆمبیل دووپاتی دەكەنەوە كەگرفتە پەیوەندیدارەكانی پاتریی لەكاتی وەرزی باراندا دروست دەبێت بەو جۆرە پاترییەكە لەزستاندا دەچێتە ژێر بارێكی سەختەوە كە جەمسەرەكانی توشی داخوران دەبێت بەهۆی شێدارییەوە، بۆیە دەبێ دڵنیابیتەوە لەپاتریی ئۆتۆمبیلەكە.

8/ پشكنینی ئیستۆپ، تەكنیككارانی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی دەدەن بەپشكنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبیل بەماوەیەكی درێژ و دڵنیابوونەوە و زیادبونی گەرمی و شێداری وادەكات كەخێراتر شێ بمژێت لەشلەی ئیستۆپەكە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ پاك بكرێتەوە لەپیسی و ئەمانەش كاریگەرییان دەبێ لەسەر گەشتەكەت و جیاوازییەك دروست دەكات لەنێوانی ژیان و مردن لەسەر رێگاكاندا.

هه‌واڵی گرنگ