شوڕتە لە بردنەوەی خولی نایابی عێراق نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شوڕتە لە بردنەوەی خولی نایابی عێراق نزیك دەبێتەوە

 

یانەی شوڕتە هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوی خولی نایابی یانەكانی عێراق نزیك كەوتەوە كاتێك لەیاری كردنەوەی جەولەی 29 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە قاسمی بردەوە.

محمد قاسم ماجید گۆڵی یەكەمی لەخولەكی 32 تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش محمود مواس گۆڵی دووەمی شورتەی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 56 محمد قاسم ماجید گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد بەم بردنەوەیەش شوڕتە لە پێشەنگ بووە خاوەنی 73 خاڵ.

 

هه‌واڵی گرنگ