لە یاری دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی کریستاڵ پاڵاس و یاریەکەشی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریەکە لە سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵەکانیان بەردەوامبون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دەستپێک تا ئەو کاتەی مارتینێلی لە خولەکی 20 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد ، دواتریش یاریزانانی کریستاڵ پاڵاس هەوڵی زۆریاندا تا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام لە خولەکی 85 گوێهی بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان کرد و یاریەکەشی بەو ئەنجامە کۆتایهات.
بەو ئەنجامەش ئارسیناڵ سەرکەوتووانە یەکەم سێ خاڵی لە خولەکەدا بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی پریمەرلیگەوە.