لە یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فولهام یاریەکەشی بە دوو گۆڵ بەیەکسانبوون کۆتایهات.
یاریەکە لە سەرەتاوە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵی گۆڵ تۆمارکردندا بوون، گۆڵەکانی فولهام میترۆڤیچ لە خولەکەکانی 32 و 72 تۆماریکردن، دوو گۆڵەکەی لیڤەرپوڵیش نونێز و سەلاح لە خولەکەکانی 64 و 80 تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەش هەریەکە لە لیڤەرپوڵ و فولهام خاڵێکیان بەدەستهێنا و نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.