لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى یەکەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، تۆتنهام هۆتسبێر لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى ساوسامپتۆنى کرد.
ساوسامپتۆنى میوان دەستپێشخەریکرد و لە خولەکى 12دا گۆڵێکى لەلایەن جیمى وارد براوسەوە تۆمارکرد، بەڵام دواتر تۆتنهام کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە، گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 21 و 31 و 61 و 63دا لەلایەن ڕیان سیسیگنۆن و ئیریک دایەر و محەمەد سالیسۆ و دیان کۆلۆسڤسکییەوە تۆمارکرد.