لە یاریەکانی هەفتەی یەکەمی خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی کلێرمۆن و یاریەکەشی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریەکە بەبەهێزی دەستیپێکرد و یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان ئاستێکی زۆر بەرزیان پێشکەشکرد و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد، سێ گۆڵەکەی یانە پاریسیەکە نەیمار و حەکیمی و مارکینیۆس و میسی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 9 و 26 و 38 و 80 و 86 تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەش یانە پاریسیەکە لەیەکەم یاری وەرزی نوێدا سێ خاڵی بەدەستهێنا و هەفتەی داهاتووش لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی مونپیلیە دەبێتەوە.