ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (وێستهام 0 - 2 مانچستەرسیتی) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (وێستهام 0 - 2 مانچستەرسیتی) ببینە

 

لە دوایین یاری هەفتەی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی یانەی وێست هام یونایتد بووەوە.

لە تایمی یەکەمدا، ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری نوێی مانچستەر سیتی، لە خولەکی 36دا بە لێدانی سزا گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و تایمەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی مان سیتی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، مان سیتی میوان لە خولەکی 65دا گۆڵێکی تری تۆمارکرد، کە ئەمیش هەر لە ڕێگەی هالاندەوە تۆمارکرا و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی هەڵگری نازناوەکە یەکەم هەنگاوی نا بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوی خولەکە و یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی لە پریمەر لیگدا بەدەستهێنا، وێست هامیش بە دۆڕاندن دەستی بە وەرزی نوێکرد.

هه‌واڵی گرنگ