لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى دووەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، چێڵسى لە یاریگاى ستامفۆرد بریج و لە یارى لوتکەدا میواندارى یانەى تۆتنهام هۆتسبێرى کرد.
لە تایمى یەکەمدا، چێڵسى دەستپێشخەریکرد و لە خولەکى 19دا گۆڵێکى لە ڕێگەى کالیدۆ کۆلیبالییەوە تۆمارکرد و تایمەکەش بە پێشکەوتى چێڵسى کۆتایى هات.
لە تایمى دووەمدا، تۆتنهام لە خولەکى 68دا گۆڵى بەرامبەرى لە ڕێگەى بێر هۆبێرجەوە تۆمارکرد، بەڵام ڕێس جەیمس لە خولەکى 77دا گۆڵێکى تۆمارکرد و چێڵسى پێشخستەوە، دواتر لە خولەکى 96دا هارى کین گۆڵى بەرامبەرى بۆ تۆتنهام تۆمارکرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.