ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 2 - 0 فۆلفسبۆرگ) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 2 - 0 فۆلفسبۆرگ) ببینە

 

لە دوایین یارى هەفتەى دووەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەریناى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر فۆڵفسبۆرگ یاریکرد.

لە تایمى یەکەمدا بایرن میونشنى خاوەن یاریگا و هاندەر باشتر بینرا و دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 33 و 44دا لەلایەن جەمال موسیالا و تۆماس مۆلەرەوە تۆمارکرد.

لە تایمى دووەمدا، هەوڵەکانى هەردوو یانە بۆ تۆمارکردنى گۆڵ بێ ئەنجام بوو، بەمەش یارییەکە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە سودى یانە باڤاریەکە کۆتایى هات.

بەم ئەنجامە بایرن میونشن دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە شەش خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى گۆڵ لە پێش بڕوسیا دۆرتمۆندى پلەى دووەمەوەیە، فۆڵفسبۆرگیش، کە لە هەفتەى یەکەمیشدا یەکسانبوو، لە پلەى 15یەمدایە و تەنیا خاڵێکى هەیە.

هه‌واڵی گرنگ