لەیارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی سێلتا ڤیگۆ.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، بنزیمە و مۆدریچ گۆڵەکانی ریاڵ مەدریدیان کرد، ئاسپاس گۆڵەکەی سێلتا ڤیگۆی تۆمار کرد.
لەتایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 66 ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڤالڤێردی دوو گۆڵی تریان بۆ ریاڵ مەدرید کرد و یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سێلتا ڤیگۆ بردەوە.
لە هەمان هەفتە، ریاڵ بیتیس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر مایۆرکا یاریکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە، بیتیس بە هەمان خاڵ پلەی دووەمی گرتوە.