لە یاریەکانی هەفتەی دووەمی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی سپێزیا کرد و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی هەردوو یانە بە ئامانجی بردنەوەی سی خاڵی یاریەکە چوونە ناو یاریگا و لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دەستپێشخەری تا ئەو کاتەی لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی 35 گۆڵی یەکەمی ئینتەرمیلانی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ئینتەرمیلان بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتن و توانیان کۆنتڕۆڵی یاریەکە بکەن کە لە خولەکەکانی 52 و 82 لەلایەن هاکان چالهانۆگلۆ و کۆریاوە گۆڵی دووەم و سێیەمیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش ئینتەرمیلان بەکۆکردنەوە شەش خاڵ لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە و سپێزیاش بە سێ خاڵەوە لە پلەی 10 دایە.