لە یاریەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بۆرنمۆس و یاریەکەشی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی هەردوو یانە بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە چوونە ناو یاریگا و هەوڵەکانیان بەردەوامبوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵ تا ئەو کاتەی مارتن ئۆدیگارد لە خولەکەکانی 5 و 11 ی تایمی یەکەم دوو گۆڵی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمیش ئارسیناڵ بەردەوامبوو لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەیی و لە خولەکەکانی 52 و 54 هەریەکە لە گابرێل جیسۆس و ویسلیام سالیبا گۆڵی سێیەم و چوارەمیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش ئارسیناڵ بۆ سێیەمین هەفتەی لەسەریەک بردنەوەی بەدەستهێنان بەکۆکردنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە.