لە هەفتەى سێیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، یانەى بایرن میونشن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى بوخوم یاریکرد.
لە تایمى یەکەمدا بایرن میونشنى میوان کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و چوار گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 4 و 25 و 33 و 42دا لەلایەن سانێ و دى لیخت و کومان و مانێوە تۆمارکرد.
لە تایمى دووەمیشدا، یانە باڤاریەکە سێ گۆڵى ترى لە خولەکەکانى 60 و 69 و 76دا لە ڕێگەى مانێ و گامبوا بە هەڵە و گنابریەوە تۆمارکرد و بە حەوت گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن سێیەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە نۆ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، بوخومیش توشى سێیەم دۆڕاندنى لەسەریەک هات و بەبێ هیچ خاڵێک لە پلەى 18 و کۆتایى خولەکەدایە.