ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لازیۆ 3 - 1 ئینتەرمیلان) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (لازیۆ 3 - 1 ئینتەرمیلان) ببینە

 

یانەی لازیۆ یەكەمین دۆرانی لەم وەرزە توشی ئینتەرمیلان كرد كاتێك لەیارییەكانی جەولەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێی بردەوە.

گۆڵی یەكەمی لازیۆ لەخولەكی 40 فلیپی ئەندرسۆن تۆماری كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە شەش خولەك لاوتارۆ مارتینز گۆڵی بەرامبەری بۆ ئینتەرمیلان تۆمار كردەوە،پاشان لویس ئەلبرتۆ لەخولەكی 75گۆڵی دووەمی لازیۆی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە چوار خولەك پیدرۆ رۆدریگیز گۆڵی سێیەمی لازیۆی تۆمار كرد یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات و لازیۆ بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان و ئینتەرمیلانیش بە شەش خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ