لە یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناوی یاریگای خۆی میوانداری لە یانەی بۆرنمۆس کرد و یاریەکەشی بەئەنجامێکی گەورە و بە نۆ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
یاریزانانی لیڤەرپوڵ دوای ئەوەی لە هەفتەکانی ڕابردوودا نەیانتوانی بوو بردنەوەی بەدەستبهێنن ئامانجیان بردنەوەی یاریەکە بوو لەبەرئەوەش بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتن و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد، نۆ گۆڵەکەی لیڤەرپوڵ هەریەکە لە فێرمینیۆ و دیاز دوو گۆڵ و ئیلیۆت و ئارنۆڵد و ڤان دایک و کارڤالیۆ و میفاپ بە هەڵە لە خولەکەکانی 3 و 6 و 28 و 31 و 45 و 46 و 62 و 80 و 85 تۆماریانکرد.
بەو بردنەوەیەش لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵەوە بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ.