لە هەفتەى سێیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى سپۆتیفاى کامپ نۆ، میواندارى یانەى بەلەدوەلیدى کرد.
بەرشەلۆنە بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 24 و 43 و 65 و 92دا لەلایەن ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى دوو گۆڵ و پێدرى گۆنزالێس و سێرجى ڕۆبرتۆوە تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە حەوت خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و بەلەدوەلیدیش دواى دوو دۆڕاندن و یەکسانبوونێک بەکاتى لە پلەى 19ى پێش کۆتاییدایە و تەنیا خاڵێکى هەیە.