كڕیارەكان بێ ئاگان و تەنها بەدوای ناوو ناوبانگی كۆمپانیا كەوتوون، بەڵام ئەوان سوود لە بیرۆكەی یەكتری وەردەگرن.
- كۆمپانیای مارسیدیس تا ساڵی (2021) لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكانی وەك كلاس ئەی و بی و سی بزوێنەری كۆمپانیای رینۆی فەرەنسی بەكاردەهێنا.
- رینۆی فەرەنسیش بۆ هەندێك لە ئۆتۆمبێلە گەورەكانی بزوێنەری مارسیدسی بەكاردەهێنا.
- ئێستا مارسیدیس و كۆمپانیای جیلی ووڵاتی چین هاوبەشیان راگەیاندووە بۆ دروست كردنی بزوێنەری پێشكەوتوو كە لەهەردوو ئۆتۆمبێلەكانی مارسیدس و گیلی بەكاربهێندرێت.
- كۆمپانیای سكۆدای چیكی بزوێنەرو گێری كۆمپانیای ڤۆلكسڤاگنی ئەڵمانیا لە زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكانی بەكاردەهێنێت بەتایبەت سكۆدای جۆری فابیا.
- بەهەمان شێوە كۆمپانیای سیاتی ئیسپانیش بزوێنەری ڤۆلكسڤاگنی ئەڵمانی بەكاردێنێ.
- هەروەها ئاودی جۆری ئەی (1) بزوێنەری پۆلۆی ڤۆلكسڤاگنی ئەڵمانی لەسەرە. - رۆلس رایس بزوێنەری (bmw) ی ئەڵمانی بەكاردەهێنێ.
- رەنج رۆڤەر لە ساڵی (2022) هاوبەشی هەیە لەگەڵ كۆمپانیای (bmw) ی ئەڵمانی بۆ دروست كردنی بزوێنەر.
Hedi Science News