بۆ شۆفێران، رێنماییەك بۆ لێخوڕین لەكاتی بارانباریندا بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ شۆفێران، رێنماییەك بۆ لێخوڕین لەكاتی بارانباریندا بزانە

دەزگای چاودێریی جۆرایەتی ئۆتۆمبێل لەئەڵمانیا، چەند ڕێنماییەكی لەبارەی لێخوڕین لەسەر شەقامێكی زۆر تەڕ و روبەڕووبوونەوەی خلیسكان بڵاوكردەوە گومان لەوەدانییە، تەڕیی شەقامەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هێزی لێخشاندن لەنێوان زەویی‌و تایەكانی ئۆتۆمبێل، ئەویش بەهۆی ئەوەی چینێك ئاو دەكەوێتە نێوان ئەو دوانەوەو لەژێر پەستاندا ئاوەكە بڕو شێوەی دەگۆڕێت‌و لەگەڵ خۆیدا تایەكان دەخلیسكێنێت.

نیشانەكانی خلیسكانیش دەكرێت زوو لێكبدرێتەوە، كاتێك هەستتكرد ناتوانیت ئۆتۆمبێلەكەت بەوردی ئاراستە بكەیت، دەبێت خۆت بۆ ئەگەری خلیسكان ئامادە بكەیت دەزگای چاودێریی جۆرایەتی ئۆتۆمبێل لەئەڵمانیا دەڵێت: ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت سیستمی (ABS)ی تیابوو، بێ دوودڵی ئیستۆپ بگرە، ئەگەر ئەو سیستمەشی تیانەبوو، ئەوەندەی دەتوانیت بەخێرایی چەندجارێك ئیستۆپ بگرەو بەری بدە، لەگەڵ ئەوەی ئاگات لەوەبێت سوكان بەدەستەوە نەجوڵێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو: وەستانی تایەكان یارمەتی ئەوەدەدات ئاوی ناو خانەی تایەكان زوو زوو خاڵی ببێتەوە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی تا تایەكانت تازە بێت‌و ئەگەری خلیسكانیش كەمتر دەبێتەوە، چونكە خانەی تایەكان كە قوڵییان زۆرە، ئاوی زیاتر لەژێر تایەكەوە ڕادەكێشێت‌و دواتر خاڵی دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر تایەكە ساف بوو، ئەگەری خلیسكان بەرزە بەشێوەی ئاسایی تایەی تازە قوڵایی خانەكانی دەگاتە 7 ملیمەتر.


ئەمەش دەتوانێت رێگری لەخلیسكانی ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی بكات لەخێرایی 80 كیلۆمەتر و كەمتر ، بەڵام ئەگەر قوڵایی خانەی تایەكان 1.5 ملیمەتر بێت، ئەوا لە خێرایی 50 كیلۆمەتردا ئەگەری خلیسكانی هەیە.
بۆیە دەزگاكە هۆشداری ئەوە دەدات بە شۆفێرەكان، لە وەرزی باران باریندا نابێت قوڵایی خانەی تایەی ئۆتۆمبێلەكانیان لە ٣ ملیمەتر كەمتر بێت.

 

 

 

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

هه‌واڵی گرنگ