بەراوردێكی زانستی.. هەوا یان نایترۆجین چ جۆرێكیان بۆ تایە باشترە؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەراوردێكی زانستی.. هەوا یان نایترۆجین چ جۆرێكیان بۆ تایە باشترە؟ لەكوردیو بیزانە

گازی نایترۆجین یان هەوا "ئۆكسجین" كامیان بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەكەت باشترینە؟، پێدەچێت پێشتر ئەم پرسیارەت بەبیردا هات بێت، لەڕاستیدا زۆرێك لەشۆفێران هەمان پرسیار ئەكەن، كە ئایا گۆڕینی هەوای تایەكان بەگازی نایترۆجین باشترە‌و ئەدای ئۆتۆمبێلەكەت باشتر ئەكات‌و تەمەنی دیاریكراوی تایەكان درێژ دەكات؟، ئایا بەكارهێنانی گازی نایترۆجین پێشكەوتنێكی تەكنەلۆژیە لەبواری پێشەسازی ئۆتۆمبێل، یاخود تەنها فێڵێكە‌و خەرجییەكەی زیادەی بێ سوودە؟!.
ئێمە لێرەدا بەپشت بەستن بەزانیاری‌و توێژینەوەی زانستی ورد، بەراوردێك دەكەین لەنێوان بەكارهێنانی هەوا "ئۆكسجین"‌و گازی نایترۆجین بۆ تایەی ئۆتۆمبێل: -
* لەڕووی تێچوونەوە: هەوا ئاسایی هەرزانترە، تێكردنی هەوا‌و چێككردنی بڕی پەستانی هەوای تایەی ئۆتۆمبێل هەرزانە‌و لەلای زۆربەی فیتر‌و وێستگەكان بێ بەرامبەر یاخود بەرامبەر بڕە پارەیەكی زۆر كەمە، لەكاتێكدا گازی نایترۆجین گرانترە‌و چێككردنی پەستانەكەشی زۆرترە لەهەوا‌و لەهەموو شوێنێكیش گازی نایترۆجین بەردەست نییە.
* لێچوونی هەوا‌و یاخود گازی نایترۆجین لەتایە: توێژینەوەكان دەریان خستووە، لەبابەتی لێچووندا گازی نایترۆجین لەهەوا "ئۆكسجین" باشترە، وەك ئاشكرایە هەموو جۆرە تاییەكە بەتێپەڕبوونی كات، بڕێكی كەم هەواكەی ناوی كەمدەكات، ئەمەش هۆكاری زانستی هەیە كە نایترۆجین لێكچوونی كەمترە لەئۆكسجین، هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە گەردیلەی نایترۆجین لەهەوا "ئۆكسجین" گەورەترە.
* لەڕووی سەرفكردنی بەنزین یان سوتەمەنی بەگشتی: دەركەوتووە نایترۆجین‌و هەوا واتە ئۆكسجین بەرامبەرن‌و وەك یەكن.
* لەڕووی پارێزگاریكردن لەتەمەنی خەمڵاێندراوی تایە: توێژینەوەكان دەریان خستووە، گازی نایترۆجین زۆر لەهەوا "ئۆكسجین" باشترە‌و پارێزگاری لەتایە‌و داخوراندنی دەكات بەبەراورد بەهەوا.
* بەكارهێنانی گازی نایترۆجین بۆ ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ‌و وەرزشی‌و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر‌و كەرەستەی قورس لەهەوا باشترە، هۆكارەكەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە نایترۆجین باشتر كۆنترۆڵی پەستان‌و فشاری تایەكان دەكات، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای تایەكاندا.
شارەزایان ئامۆژگاری شۆفێران دەكەن، گازی نایترۆجین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بەكاربهێنن، لەبری هەوا، ئەگەر ئۆتۆمبێلەكانیان وەرزشی بوو یاخود ئۆتۆمبێلەكانیان لەپێشبڕكێدا بەكاربهێنن، لەحاڵەتێكیدا دیكەدا كاتێك بەدەگمەن سەفەری دوور‌و درێژ بكەن‌و بچنە ڕێگەی خێرا‌و دەرەوەی شار، لەحاڵتێكیشدا ئەگەر شۆفێر كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی هەبوو یاخود كلاسیك بوون، كە لەبەرنامەیدا نەبوو لێیان بخۆڕیت‌و تەنها لەگەراجەكەی پاركیان بكات.

 


ئامادەكردنی: فوئاد جەلال

هه‌واڵی گرنگ