جۆرەكانی فلتەری ناو ئۆتۆمبێل چین؟ كەی دەبێت بگۆڕدرێن؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆرەكانی فلتەری ناو ئۆتۆمبێل چین؟ كەی دەبێت بگۆڕدرێن؟ لەكوردیو بیزانە

لە ئۆتۆمبێلدا بە شێوەی گشتی چوار جۆر فلتەر ھەیە كە كاریان جیاوازە و ماوەی گۆڕینیشیان بە پێی كار فەرمانەكانیان دەگۆڕێت. سەرەتا بزانین فلتەر چییە.
فلتەر چییە؟ هەرشتێك بەشی ڕەق لە گاز و شل جیابكاتەوە پێی دەڵێن فلتەر، ئیشی فلتەر گرتنی ماددەی ڕەق و جیاكردنەوەیەتی لە ئاو یان هەوا یان بەنزین.
بەشێوەیەكی گشتی هەر كۆمپانیایەكی ئۆتۆمبێل ماوەیەكی دیاریكراوی داناوە بۆ گۆڕینی هەر جۆرێك لە فلتەرەكان، بەڵام بۆ ئەوانەی كە ناگەڕێنەوە بۆ كۆمپانیا و لە دەرەوە دەیگۆڕن پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن.
فلتەری هەوا Air Filter: پێویستە لەهەر ڕۆن گۆڕینێك فلتەری هەوا پاك بكرێتەوە، هەروەها دوای سێجار ڕۆنگۆڕین، پێویستە بگۆڕدرێت، كاری سەرەكیشی پاككردنەوەی ئەو هەوایەیە كە دەچێتە ناو بزوێنەر و لەگەڵ بەنزین یەك دەگرێت.
فلتەری ڕۆن Oil Filter: فلتەری ڕۆن لەچاو فلتەرەكانی تردا كەمتر پیس دەبێت، بەڵام ئەمیش باشتر وایە لە ھەر سێ جار ڕۆنگۆڕین، بگۆڕدرێت، كاری پاككردنەوەی ئەو ڕۆنەیە كە لەناو مەكینەدا هەیە.
فلتەری بەنزین Fuel Filter: دیارە بەهۆی پیسبونی بەنزین لە كوردستان، پێویستە زوو زوو فلتەری بەنزین بگۆڕین، ئەوەش بەپێی كوالێتیی فلتەرەكە دەبێت، كاتی گۆڕینی كوالێتی زۆر باش لە نێوان 8 بۆ 12 مانگدایە، فلتەری كوالێتی خراپیش لە نێوان 4 بۆ 7 مانگ دەبێت بگۆڕدرێت، كاری سەرەكیشی ئەو بەنزینە پاكدەكاتەوە كە بۆ بزوێنەر دەچێت لە ڕێگەی فیول پەمپەوە.
فلتەری تەبرید A.C Filter: فلتەری تەبرید چەند پاكتر بێت سوودی تەندروستی خۆتی تێدایە، بەڵام گۆڕینی بەپێی لێخوڕین و داگیرساندنیC دەگۆڕێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا پێویستە زوو زوو پاك بكرێتەوە و بگۆڕدرێت. ئەمیش بەهەمان شێوەی فلتەری هەوا كاری پاكردنەوەی هەوایە، بەڵام پاككردنەوەیی ئەو هەوایەی دەچێتە ناو ئۆتۆمبێل نەك بزوێنەر.

 

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

هه‌واڵی گرنگ