چیرۆكی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چیرۆكی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد بزانن

 

 

گەنجێك ئارەزووی كاری میكانیكی دەكرد، دوای هەوڵدان توانی لە كۆمپانیای (دیترۆیت) دابمەزرێت، بۆ هەر هەفتەیەك كار كردن و بۆ ماوەی (10) كاتژمێر لە رۆژێكدا تەنها بڕی (11) دۆلاری پێدەدرا، بەڵام ئامانجێكی گەورەتر لە مێشكی چەكەرەی كردبوو.

كاتێك ئەو گەنجە لەكارەكەی تەواو دەبوو دەگەیشتەوە ماڵەكەی، لە گەراجی پشتەوەی ماڵەكەی سەرقاڵی هەوڵدان بوو بۆ داهێنانی گەورەتر، ئەویش داهێنانی جۆرێكی تر بووە لە بزوێنەر.

باوكی جوتیار بوو، هەوڵ و ماندوبوونەكانی كوڕەكەی بە جۆرێك لە ماندوو بوون لێك دەدایەوە بەبێ‌ ئەوەی هیچ ئەنجامێكی هەبێت، بەڵام لەناو خانەوادەكەی تاكە كەسێك كە پشتیوانی لێدەكرد، هاوسەرەكەی بوو كە بەردەوام پشتگیری دەكردو تاكو درەنگانێكی شەو لەگەڵی دەمایەوەو كاری لەگەڵ دەكرد.

كاتێك وەرزی زستان دادەهات ئەو گەنجە هەوڵی دەدا شتێك دروست بكات بۆ رووناك كردنەوە بەكاربێت، دواجار گڵۆپێكی غازی دروست كرد، ئینجا هاوسەرەكەی نازناوی بڕواداری پێبەخشی، ئەم كارە بەردەوام بوو تاكو سێ‌ ساڵ.

لە ساڵی (1893) ئەم گەنجە كۆتایی هێنا بە بەشێك لە ئەركەكانی و ئەو كاتیش تەمەنی گەیشتبووە (30) ساڵان، لە رۆژێكی ئەو ساڵانە دراوسێكانی گوێ‌ بیستی دەنگێكی سەیر بوون، كەلەمەوبەر گوێبیستی نەبوو بوون، بۆیە بەپەلە چوونە بەردەم دەرگاو پەنجەرەكان و سەیری دەرەوەیان كرد.

بینیان (هێنری فۆرد) و هاوسەرەكەی لەسەر عەرەبانەیەك دانیشتوون، كە بەبێ‌ ئەسپ بەڕێوەدەڕوات و تاكو كۆتایی رێگەكە رۆیشت و دواتریش گەڕایەوە، بۆیە لەم رۆژە بەدواوە جیهان بووە خاوەنی داهێنانێكی نوێ‌ و تازە، ئەویش هێنانە ئارای ئۆتۆمبێلی فۆرد بوو.

بەم جۆرە (هێنری فۆرد) وەك باوكی داهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە وەسف دەكرێت و هاوسەرەكەشی وەك دیوارێكی پۆڵاین پشتی گرت، بۆیە دوای (40) ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە؟ پرسیار لە فۆرد كرا ئەگەر جارێكی تر بگەڕێیەوە بۆ ژیانێكی تر چی دەكەی ؟؟

لە وەڵامدا وتی : دیسان هاوسەرەكەم لەتەنیشتمەوە دەبێت، جا هەرچی ڕوودەدات ئەوە شتێكی ترە.

هه‌واڵی گرنگ