چین دەبێتە دووەم گەورەترین هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین دەبێتە دووەم گەورەترین هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

 

 

بەپێی هەواڵێكی پێگەی (سی جی تی ئێن)، وڵاتی چین بە هەناردەكردنی (3.11) ملیۆن ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی جیهان لە ساڵی (2022) دا، بۆتە دووەم گەورەترین هەناردەكاری ئۆتۆمبێل و پێش وڵاتی ئەڵمانیا كەوتۆتەوە.

ئەمە لە كاتێكدا، ناردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێل لە چینەوە بۆ وڵاتانی تر تا ساڵی (2021)، یەك ملیۆنی تێنەپەڕاندووە، هۆكاری ئەم بەرەوپێشچوونە خێرایەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دروستكەرانی ئۆتۆمبێل لە چین زیاتر كاریان لەسەر خێرایی لە بەرهەمهێنان و بە بازاڕكردندا كردووە، نەك پێشبڕكێ لەگەڵ وڵاتە پێشكەوتووەكان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی باشتردا.

هه‌واڵی گرنگ