ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 5 - 1 فولهام) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەرسیتی 5 - 1 فولهام) ببینە

 

مانچستەرسیتی گەرایەوە پێشەنگی یانەكانی پرێمەرلیگ دوای بردنەوەی لە فۆڵهام لە گەڕی چوارەم بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

جۆلیان ئەلڤارێز لەخولەكی 31 گۆڵی یەكەمی مانچستەرسیتی تۆمار كرد، دوای دوو خولەك تیم ریم گۆڵی بەرامبەری بۆ فۆڵهام تۆمار كردەوە،لەخولەكی 45 ناسان ئەكی گۆڵی دووەمی مانچستەرسیتی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 58 ئیرلینگ هالاند گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد، هەمان یاریزان بەلێدانی سزا لەخولەكی 70 گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكیش هالاند گۆڵی سێیەمی تۆمار كردوو بووە خاوەنی هاتریك لە یارییەكەدا، بە تۆمار كردنی ئەم هاتریكەش بووە خاوەنی حەفت گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی گرتوە، مانچستەرسیتیش بە 12 خاڵ پێشەنگی وەرگرتەوە.

هه‌واڵی گرنگ