پاڵەوانێتی چوارقۆڵی دۆستانە..عێراق بە قەتەڕ دۆڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاڵەوانێتی چوارقۆڵی دۆستانە..عێراق بە قەتەڕ دۆڕا

 

هەڵبژاردەی قەتەر بە لێدانی سزا یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا بەئەنجامی (6-5) گۆڵ لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە، دوای ئەوەی لەكاتی ئاسایی یەكسانبوون بەبێ گۆڵ ، لە یاریگای نێودەوڵەتی عەممان، لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی چوارقۆڵی دۆستانە لە ئوردن.

لە یارییەكە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق زۆربەی كات كۆنترۆڵی یارییەكەیان كردبوو، بەدرێژایی هەردوو گێمی یارییەكە چەندین هەلیان هەبوو، لە ڕێگەی عەلی جاسم و بەشار رەسەن و دانیلۆ سەعید، بەڵام گۆڵپارێزی قەتەر مەشعەل بەرشەم ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوو رۆڵی لەسەركەوتنی تیپەكەی هەبوو.

ئەستێرەكانی قەتەر بە درێژایی یارییەكە لەسەر ئاستی ئاسایی خۆیان دەرنەكەوتن، لەوانەش ئەكرەم عەفیف و ئەحمەد عەلا لە هەڕەشەكردن لە گۆڵی عێراق دووربوون.

ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەكانی عێراق و قەتەر لە گێمی دووەمدا چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی بەشێكی زۆر لە یاریزانەكان دەرفەتی بەشداریكردنیان پێبدرێت، جگە لە گەڕان بەدوای گۆڵی بردنەوەدا، بۆیە یارییەكە بۆ لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا لەبەرژەوەندی قەتەر یەكلایی بویەوە بەئەنجامی 6-5 گۆڵ و یاریزانەكان عەلی حەمادی و موهەنەد عەلی ناسراو بە میمی و بەشار رەسەن لێدانە سزاكانیان گۆڵ نەكرد.

قەتەر گەیشتە یاریكۆتایی و رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر ئێران یاری دەكات و عێراقیش لەهەمان رۆژ بۆ پلەی سێیەم و چوارەم بەرامبەر ئوردن یاری دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ