یانەی زەورا یەكەم بردنەوەی لە جامی یەكێتی ئاسیا تۆماركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەی زەورا یەكەم بردنەوەی لە جامی یەكێتی ئاسیا تۆماركرد

 

یانەی زەورا یەكەمین بردنەوەی لە كۆمەڵەی سێیەمی جامی یەكێتی ئاسیا لەگەڕی سێیەم تۆمار كردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە نەجمەی لوبنانی بردەوە لەو یارییەی لەسەر یاریگای بەصرەی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو.

لەخولەكی 47 حسام كازم گۆڵی یەكەمی بۆ زەورا تۆمار كرد،دواتر كریستۆڤەر جۆن لەخولەكی 59 گۆڵی دووەمی بۆ خاوەن یاریگا تۆمار كرد.

گۆڵی سێیەمیش لەلایەن مەیسەم جەبار لەخولەكی 71 تۆمار كرا، تاكە گۆڵەكەی نەجمەی لوبنانیش لەلایەن حەسەن مهنا لەخولەكی 77 تۆمار كرا،بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە نۆ خولەك حەیدەر عبدالكریم گۆڵی چوارەمی بۆ زەورا تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش زەورا بە چوار خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ