ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 5 - 0 شیفیلد یونایتد) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئەرسناڵ 5 - 0 شیفیلد یونایتد) ببینە

 

ئەرسناڵ بردنەوەی حەفتەمی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە شیفیلید یۆنایتدی بردەوە.

ئیدواردۆ نیكیتاە لەخولەكی 28 گۆڵی یەكەمی بۆ ئەرسناڵ تۆمار كرد،گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە پێنج خولەك ئیدواردۆ نیكیتاە گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد، هەمان یاریزان دوای هەشت خولەكی تر بووە خاوەنی هاتریك بە تۆمار كردنی گۆڵی سێیەمی تیپەكەی.

بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە دوو خولەك فابیۆ فییرا بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی بۆ ئەرسناڵ تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەكۆتا خولەك لەلایەن تاكیهیرۆ تۆمیاسۆ تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش ئەرسناڵ بووە خاوەنی 24 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ