لە پرێمەرلیگ یانەی لیڤەرپول بردنەوەی حەفتەمی تۆمار كردوو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە نۆتنگهام فۆرستی بردەوە.
دیگۆ گۆتا لەخولەكی 31 گۆڵی یەكەمی لیڤەرپولی تۆمار كرد، دوای چوار خولەكی تر داروین نۆنێز گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپول تۆمار كرد، دواین گۆڵیش لەلایەن محمد سەلاح لەخولەكی 77 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش لیڤەرپول بە 23 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە.